Saturday, 20 August 2011
ڕه‌خنه له گووگڵ پڵه‌س ده گیرێ
شون رایان، بەڕێوەبەری جێبەجێكردن لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك رەخنە لە"گوگڵ پڵەس" دەگرێت كە زۆربەی سیستم و بیرۆكەكانی فەیسبوكی دووبارە كردۆتەوە.ئەمە لەكاتێكدایە "گوگڵ پڵەس" كە ماوەیەكی كەمە كەوتۆتە كار، 25 ملیۆن بەشداربوی هەیە، بەڵام كە فەیسبوك دامەزرا، دوای 10 مانگ تەنیا ملیۆنێك بەشداربوی بۆ خۆی كۆكردەوە
Friday, 19 August 2011
په‌شیمانكرایه‌وه و ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوانی هاروهاجیی زیاتربن له‌من
ئه‌گه‌رچی پێشتر پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی كێبڕكێی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، بڕیاریدابوو له‌كاری راگه‌یاندن دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵێكی كوردستانی نوێ، كه ئه‌مڕۆ له ژماره (5557)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ودای پێشكه‌شكار، له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان كراوه‌ته‌وه‌و له‌كاری راگه‌یاندن به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ودای پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی كێبڕكێ، پێشتر رایگه‌یاندبوو: له‌پاش 11ساڵ كاركردن له‌بواری راگه‌یاندن له‌دوای به‌رنامه‌ی پێشبڕكێی ئه‌م مانگه‌ی ره‌مه‌زان به‌یه‌كجاری واز له‌كاری راگه‌یاندن ده‌هێنێت، چونكه ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی به‌ده‌ستی بێنێت له‌راگه‌یاندندا نه‌یتوانیوه ده‌سته‌به‌ری بكات.
ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕوو بڕیاره‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداری خێزانه‌كه‌ی داوه‌و وه‌كو ئه‌وه‌شوایه كه‌خودا خێزان ومنداڵه‌كه‌ی لێسه‌ندبێته‌وه، چونكه له‌منداڵییه‌وه (هه‌ودا) حه‌زی به‌بواری راگه‌یاندنه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) هه‌ودا به كوردستانی نوێی راگه‌یاندووه: هۆكاری په‌شیمانبونه‌وه‌م له وازهێنان، خێزانه‌كه‌م بوو كه به‌و بڕیاره‌ی من رازی نه‌بوون، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی كوردساتیش پێویستییان به منه و كاریان بۆ ده‌كه‌م له‌گه‌ڵیاند به‌رده‌وام ده‌بم.
وتیشی: ماوه‌یه‌كی زۆره كارمه‌ندی كه‌ناڵی كوردساتم له‌دوای به‌رنامه‌ی كێبڕكێش به‌نیازی پرۆگرامێكی ترم، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ستایله ته‌رفیهییه به‌رده‌وام ده‌بم و چاوه‌ڕێی جوڵه و جموجوڵی و هاروهاجی زیاتر بن له‌من.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: جارێكی تر بڕیاری هه‌ڵه‌ی له‌و شێوه‌یه نادات و چونكه له‌حاڵه‌تی توڕه‌بوندا ئه‌و بڕیاره‌ی دابوو كه واز له‌كاری راگه‌یاندن بهێنێت.
هه‌ودا پێشتر له‌ته‌له‌فزیۆنی ئازادی وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی منداڵان ده‌رده‌كه‌وت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌كه‌ناڵی‌كوردسات كاری راگیاندن ده‌كات و به پێشكه‌شكاره بزێوه‌كه به‌ناوبانگه.
Subscribe to:
Posts (Atom)