كوردسات وه‌ك هه‌میشه به‌به‌رهه‌مه‌كانى و له رێگه‌ى شاشه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تى به‌بینه‌رانى خۆى كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌روازه‌یه‌ك بووه بۆ گه‌یاندنى په‌یامى راستگۆى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زوڵم و نادادپه‌روه‌ریه‌كان و ده‌ست خستنه سه‌ر كێشه هه‌ستیارو هه‌نوكه‌یه‌كان له‌پێناو ریفۆرم كردنى كۆمه‌ڵ و وزه به‌خشین به‌هه‌موو جومگه‌كانى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى تا كاریگه‌رییه سلبیه‌كانى هه‌ندێ به‌رهه‌مى ته‌له‌فزیۆنى نامۆ به‌داب‌و نه‌ریته‌كان بسرێته‌وه.
بۆ سه‌لماندنى ئه‌م راستیه‌ش له‌ماوه‌ى رابردوودا دراماى دۆبلاژكراوى دۆنگى په‌خش كرد، كه به‌وته‌ى بینه‌ره‌كانى لێوان لێو بوو له جوانیه‌كانى ژیان و گه‌یاندنى په‌یامى راستگۆى و به‌ده‌نگه‌وه هاتنى هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ و ده‌رخستنى نادادپه‌روه‌ریه‌كان‌و هاوتا بوون له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵى خۆماڵى كورده‌وارى كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كوردسات بینه‌رێكى زۆر له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه، بۆیه كوردسات وه‌ك هه‌میشه به‌ڵێن به‌بینه‌ره‌كانى ده‌دات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى دراماى دۆنگى، به‌رهه‌مێكى تر‌ى دۆبلاژكراوى ئاماده‌یه به‌ناوى دراماى یى سان كه تاراده‌یه‌ك درێژكراوه‌ى دراماى پێشوتره‌و باس له سه‌رده‌مێكى تر‌ى دواى سه‌رده‌مى دۆنگى ده‌كات بۆیه بینه‌رانى خۆشه‌ویستى كوردسات ئاگادار ده‌كه‌ین كه به‌هه‌مان كات و بێ دابران شه‌وى یه‌كشه‌ممه 7/24، یه‌كه‌م زنجیره‌ى دراماى یى سان په‌خش ده‌كات.
Thursday, 28 July 2011
بێ هاوسه‌رگیری دوگیانه
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، بڵاویانكرده‌وه: كه "توبا بیوكستۆن" ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیی كه له كوردستان به "ئاسی و له‌میس" ناسراوه، دووگیانه له “ئاینور سایلایك”ی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ كام له ناوبراوان، ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست یان ڕه‌ت نه‌كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه توبا، سكه‌كه‌ی دوومانگه و ده‌یه‌وێت له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بیشارێته‌وه، پێشتر توبا وتبووی: "به‌هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه به كاری ته‌له‌فزیۆنییه‌وه، له‌ئێستادا نامه‌وێت منداڵم ببێت".
توبا، ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و ئاینوریش ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵه، له درامای “ڕووناكیی دڵه‌كان”، پێكه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كییان ده‌بینی كه تیایدا به سه‌ختی گرفتار و ئاشقی یه‌ك ببوون.
س.خه‌ندان
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه توبا، سكه‌كه‌ی دوومانگه و ده‌یه‌وێت له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بیشارێته‌وه، پێشتر توبا وتبووی: "به‌هۆی سه‌رقاڵیمه‌وه به كاری ته‌له‌فزیۆنییه‌وه، له‌ئێستادا نامه‌وێت منداڵم ببێت".
توبا، ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و ئاینوریش ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵه، له درامای “ڕووناكیی دڵه‌كان”، پێكه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كییان ده‌بینی كه تیایدا به سه‌ختی گرفتار و ئاشقی یه‌ك ببوون.
س.خه‌ندان
Monday, 25 July 2011
یاریه‌کانی گوگڵ پڵه‌س

دوای ئه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س توانی سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه تۆماربكات ، له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه گۆگڵ نیازی وایه كۆمه‌ڵێك یاری بۆ ئه‌م تۆره كۆمه‌ڵایتیه فه‌راهه‌م بكات.
كۆمه‌ڵێك په‌ڕه‌ی یارمه‌تیده‌ری ئینته‌رنێـت كه سه‌ر به تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌سن باسییان له‌وه كردوه كه گۆگڵ نیازی وایه له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا كۆمه‌ڵێك یاری خۆش و سه‌رده‌میانه و ته‌رفیهی بۆ به‌شدابوانی ئه‌م تۆره كۆمه‌ڵایته بخاته به‌رده‌ست و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه Games Stream له نێو گۆگڵ پڵه‌سدا هه‌یه.
س: كورديو
بابه ته كه چونه؟ |
به‌خێربێن
سه‌ره‌تا به‌ناوی خۆمه‌وه سلاو و رێزم هه‌یه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی سه‌ردانی مالپه‌ره‌که‌مان ئه‌که‌ن
Subscribe to:
Posts (Atom)