كوردسات وه‌ك هه‌میشه به‌به‌رهه‌مه‌كانى و له رێگه‌ى شاشه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تى به‌بینه‌رانى خۆى كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌روازه‌یه‌ك بووه بۆ گه‌یاندنى په‌یامى راستگۆى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زوڵم و نادادپه‌روه‌ریه‌كان و ده‌ست خستنه سه‌ر كێشه هه‌ستیارو هه‌نوكه‌یه‌كان له‌پێناو ریفۆرم كردنى كۆمه‌ڵ و وزه به‌خشین به‌هه‌موو جومگه‌كانى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى تا كاریگه‌رییه سلبیه‌كانى هه‌ندێ به‌رهه‌مى ته‌له‌فزیۆنى نامۆ به‌داب‌و نه‌ریته‌كان بسرێته‌وه.
بۆ سه‌لماندنى ئه‌م راستیه‌ش له‌ماوه‌ى رابردوودا دراماى دۆبلاژكراوى دۆنگى په‌خش كرد، كه به‌وته‌ى بینه‌ره‌كانى لێوان لێو بوو له جوانیه‌كانى ژیان و گه‌یاندنى په‌یامى راستگۆى و به‌ده‌نگه‌وه هاتنى هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ و ده‌رخستنى نادادپه‌روه‌ریه‌كان‌و هاوتا بوون له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵى خۆماڵى كورده‌وارى كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كوردسات بینه‌رێكى زۆر له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه، بۆیه كوردسات وه‌ك هه‌میشه به‌ڵێن به‌بینه‌ره‌كانى ده‌دات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى دراماى دۆنگى، به‌رهه‌مێكى تر‌ى دۆبلاژكراوى ئاماده‌یه به‌ناوى دراماى یى سان كه تاراده‌یه‌ك درێژكراوه‌ى دراماى پێشوتره‌و باس له سه‌رده‌مێكى تر‌ى دواى سه‌رده‌مى دۆنگى ده‌كات بۆیه بینه‌رانى خۆشه‌ویستى كوردسات ئاگادار ده‌كه‌ین كه به‌هه‌مان كات و بێ دابران شه‌وى یه‌كشه‌ممه 7/24، یه‌كه‌م زنجیره‌ى دراماى یى سان په‌خش ده‌كات.
No comments:
Post a Comment